پوتن: تۆمەتباران رادەست ناکەم

(سبەی):

سەرۆکی روسیا رایگەیاند؛ وڵاتەکەی ئامادە نییە بەهیچ شێوەیەک ئەو کەسانە رادەستی ئەمەریکا بکات، کە واشنتۆن تۆمەتباری کردون بە دەستوەردان لە هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتەدا.

پوتن لە وتەیەکدا رایگەیاند؛ بەهیچ شێوەیەک ئەو (13) کەسەی ئەمەریکا تۆمەتباری کردون، رادەستی واشنتۆن ناکرێن، چونکە بەپێی دەستوری وڵاتەکەیان ناتوانن هیچ هاوڵاتییەکی روس رادەستی وڵاتێکی دیکە بکەن.

وتیشی: نازانم ئەو (13) کەسە چییان کردوە یاخود کێ رایسپاردون، بەڵام ئەوانە نوێنەرایەتی دەوڵەتی روسیا یاخود دەسەڵاتی روسی ناکەن.

پوتن هەروەها ئامادەیی خۆی دەربڕی کە ئەگەر بێت و ئەمەریکا کەرەستە و وردەکاری و داتایان بۆ بخەنەڕو لەسەر پرسی دەستوەردانی روسیا لە هەڵبژاردنەکان، ئەوا مۆسکۆ ئامادەیە چاوی پێدابخشێنێتەوە و گفتوگۆی لەسەر بکات، ئەوە سەرباری جەخت کردنەوە لەسەر ئەوەی هیچ کارمەند و بەرپرسێکی روسیا رانەسپێردراون بۆ کارێکی لەوجۆرە.

بەپێی لێکۆڵینەوەکان کە لە (37) لاپەڕە پێکهاتوە و لەلایەن لێکۆڵەری ئەمەریکی، رۆبێرت مۆلەر کراوە، کارمەندانی هەواڵگری روسیا هەژماری وەهمییان لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکارهێناوە لەگەڵ ئاڕاستەکردنی نامە بۆ دەستوەردان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا لە ساڵی (2016).

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە