باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە تورکیا داخرا

(سبەی):

بەهۆی هەڕەشەی ئەمنی و ئاسایشییەوە باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ئەنکەرە-ی پایتەختی تورکیا داخراو و داوا لە هاوڵاتیانی ئەمەریکا کراوە کە نەچنە بازاڕ و شوێنە قەرەباڵغەکانی تورکیا.

ئەمڕۆ دوشەممە میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردەوە کە باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ئەنکەرە بۆ ماوەیەکی نادیار داخراوە و واشنتۆن داوای لە هاوڵاتیانی کردوە خۆیان لە شوێنە قەرەباڵغەکانی ئەو وڵاتە بپارێزن.

هاوکات لە راگەیەندراوێکدا، باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ئەنکەرە رونی کردوەتەوە کە ئەمڕۆ دوشەممە بەهۆی بونی هەڕەشە و دروستبونی مەترسیی ئەمنی و ئاسایشی، باڵیوزخانەکە بۆ کاتێکی نادیار داخراوە.

لەراگەیەندراوەکەدا داوا لە هاوڵاتیانی ئەمەریکی کراوە کە خۆیان لە ئەگەری هێرش و پەلامارە تیرۆریستییەکان بپارێزن و لە شوێنە گشتی و قەرەباڵغەکان دور بکەونەوە.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە