وردەکارى زیادکردنى ترلیۆنێکى دیکە بۆ پشکى هەرێم

(سبەی):

دواى نیوەڕۆى ئەمڕۆ دوشەممە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق بڕى ترلیۆنێک دینارى بۆ پشکى هەرێم لە بودجەى گشتى عێراق زیادکرا و پەرلەمانتارێکیش دەڵێت:”بەوپێیە پشکى کورد دەبێتە (14%)”.

مەسعود حەیدەر ئەندامى لیژنەى دارایى پەرلەمانى عێراق لەسەر فراکسیۆنى گۆڕان رایگەیاند؛ ئەمڕۆ لە پەرلەماندا بودجەى هەرێممان زیادکرد، ئەوەش دواى ئەوەی موچەی فەرمانبەران لە پرۆژە یاساکە ترلیۆنێک کەمکرابوەوە، نووسراوێکم ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق کرد بۆ زیادکردنی پارەی یەدەگى فریاگوزارى لە دو ترلیۆنەوە بۆ سێ ترلیۆن دینار، بۆ ئەوەی بودجەی ھەرێم ببێتە (7) ترلیۆن و (597) ملیۆن دینار و بەوپێیە پشکی کورد ببێتە (14%) لە برى (12.67%)”.

ئەوە لەکاتێکدایە رۆژى شەممە لەکاتێکدا کورد بایکۆتى دانیشتنەکانى تایبەت بە گفتوگۆکردنى بودجەى کرد، سەربارى ئەوە بە زۆرینەى دەنگ و بێ کورد پڕۆژە یاساکە پەسەند کرا، ئەوەش ناڕەزایەتى نوێنەرانى کورد و فراکسیۆنە کوردییەکانى لێکەوتەوە.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە