لە ئەڵمانیایە .. تورکیا داواى رادەستکردنى ساڵح موسلیم دەکات

(سبەی):

تورکیا داوا لە دەسەڵاتدارانى ئەڵمانیا دەکات ساڵح موسیلم دەستگیربکەن و رادەستى ئەنکەرەى بکەن.

دواى ئەوەى هەفتەى رابردو پاش دەستبەسەرکردنى لەسەر داواى تورکیا، دادگاى چیک ساڵح موسلیم بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بزوتنەوەی کۆمەڵگەی یموکراتی (تەڤدەم) و هاوسەرۆکی پێشوی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە)ى ئازاد کرد و بە گەشتێک چوە ئەڵمانیا، ئێستا و بەپێى هەواڵێکى (ئەسۆشەیتد پرێس)؛ دەسەڵاتدارانى تورکیا داوا لە دەسەڵاتدارانى ئەو وڵاتە دەکەن دەستگیرى بکەن و رادەستى ئەنکەرەى بکەن.

ئەوە لەکاتێکدا لەو ماوەیەى لەلایەن پۆلیسى چیکەوە دەستبەسەرکرا، ئەردۆغان هەمو هەوڵەکانى لەرێگەى حکومەتەوە خستەگەڕ بۆ رادەستکردنى ساڵح موسلیم، بەڵام دواى وتە وەرگرتنى دادگاى چیک ئازادى کرد.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە