ئەمین بەکر: کارى لیژنەکانى پەروەردە و تەندروستى کۆتایى هاتوە

د. ئەمین بەکر

(سبەی):

ئەندامێکى ئەنجومەنى نوێنەران ئاشکراى دەکات؛ کارەکانى لیژنەى وردبینى وەزارەتى پەروەردە و تەندروستى هەرێم کۆتاییان هاتوە، بەڵام حەیدەر عەبادى ئامادە نیە موچەکانیان رادەستى حکومەتى هەرێم بکات و دەیەوێت میکانیزمێکى دیکە بدۆزرێتەوە.

د. ئەمین بەکر، ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق لە فراکسیۆنى گۆڕان بە (سبەى) راگەیاند؛ لیژنەکانى وردبینى ناوەند کارەکانیان لە وەزارەتى پەروەردە و تەندروستى هەرێم تەواو کردوە و راپۆرتیان ئامادەکردوە، بەڵام لە هەندێک سەرچاوەى تایبەتەوە زانیارى ئەوە دراوە بە ئێمە کە حەیدەر عەبادى سەرۆک وەزیران ئامادەیى نیشانداوە بەوەى موچەى ئەو دو وەزارەتە رەوانە بکات، بەڵام جەختیکردوەتەوە کە پاەکە ناداتە حکومەتی هەرێم و دەیەوێت میکانیزمێکى دیکە بدۆزرێتەوە.

وتیشى:”رای ئێمە ئەوەیە؛ ناکرێت لەبەر نەبونی ئالیەتێک چیتر رەوانەکردنى موچەى ئەو دو کەرتە دوابخرێت و دەکرێت راستەوخۆ بخرێتە سەر حسابی وەزارەتەکانی پەروەردە وتەندروستی نەک وەزارەتی دارایی هەرێم، ئەو دو وەزارەتەش پابەند بکرێن لەوەى ئەو پارەیە تەنها بۆ موچە خەرج بکرێن”.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە