کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە دۆخی ژنانی هەرێم ئاگادار دەکرێنەوە

سەرۆک و جێگر و بڕیاردەرى لیژنەى داکۆکى لە کاروبارى ئافرەتان

(سبەی):

لیژنەی داکۆکیکردن لە مافەکانی ئافرەت لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند دۆخی ئافرەتان لە هەرێمی کوردستان و ناوچە دابڕێندراوەکان و ئاوارەکان باش نییە و توندوتیژییەکان زیادی کردوە بۆ گەیاندنى ئەو پەیامەش لەگەڵ کونسوڵى وڵاتان کۆبونەتەوە.

پێش نیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە، ئێڤار ئیبراهیم، سەرۆکی لیژی داکۆکیکردن لە مافەکانی ئافرەت بە میدیاکانی راگەیاند؛ لیژنەکەیان لەگەڵ کونسوڵ و نوێنەری وڵاتان لە هەرێم کۆبونەتەوە و لە دۆخی ژنان و ئاوارەکانی هەرێمی کوردستان و ناوچە دابڕێنراوەکان و ژنانى ئێزدى ئاگاداریان کردونەتەوە و داوایان لێکردون کە چاودێریی دۆخی ژنان بکەن.

وتیشی: “داوامان لەو نوێنەر و کونسوڵانەی وڵاتان لە هەرێم کردوە بەدواداچون بۆ دۆسیەی سێ هەزار ژنى ئێزدى بکەن کە بەهۆی داعشەوە بێسەروشوێن بون و چارەنوسیان نادیارە”.

ئیڤار ئیبراهیک ئاماژەی بەوەکرد؛ بەهۆی قەیرانەکانی هەرێمەوە و روداوەکانی (16)ئۆکتۆبەر توندوتیژیی بەرامبەر ئافرەتان لە کوردستان زیادی کردوە.

لاى خۆیەوە کەژاڵ هادی جێگری سەرۆکی لیژنەکە وتى: “نوێنەر و کونسوڵی وڵاتانمان لە دۆخی هەرێم ئاگادار کردوەتەوە و رەخنەیان لە نەناردنی موچە و پشکی هەرێم لە بودجەی عێراقدا گرتوە”، لەگەڵ ئەوەشدا نەیشاردەوە کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەڵوێستیان لە ئاست بڕینی قوتی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان لاوازە.

 

 

 

 

 

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە