(سبه‌ی):
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ته‌ئكیدیكرده‌وه كه پرۆسه‌ی وردبینیكردن له‌ناوی كامه‌ندانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.
له‌میانی كۆنگره‌ی هه‌فتانه‌ی خۆیدا، عه‌بادی رایگه‌یاند، پرۆسه‌ی وردبینیكردن به‌رده‌وام ده‌بێت تا ده‌گاته قۆناغی كۆتایی وو بەر لە جەژنی نەورۆزیش موچەی هەرێم دابەش دەکرێت.
وتیشی: له‌رێی لیژنه‌كانی وردبینیكردن له لیستی ناوی كارمه‌ندانی هه‌رێم، سیسته‌مێك ئاشكرا بوه كه جیاوازه له‌و سیسته‌مه‌ی حكومه‌تی به‌غدا په‌یڕه‌وی ده‌كات له‌باره‌ی كاروباری حكومییه‌وه.
هه‌ر له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌دا سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ته‌ئكیدیكرده‌وه له‌سه‌ر پابه‌ندبونی حكومه‌ت به پێدانی موچه‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به‌و پێیه‌ی كه تاوه‌كو ئێستاش هه‌ڕه‌شه ئه‌منییه‌كان به‌رده‌وامن.
رونیشیكرده‌وه، کەمكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی سه‌ربازانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق به‌مانای ده‌ستبه‌رداربون نایه‌ت له پرۆسه‌ی مه‌شقی ئه‌منی به هێزه عێراقیه‌كان و ته‌ئكیدیشیكرده‌وه كه هێزی پاسداری ئێرانی و چه‌كداری ئه‌مه‌ریكی به‌هیچ جۆرێك له عێراق بونیان نیه.