(سبه‌ی):
بڕیاره رۆژی چوارشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی دانیشتنێكی به‌په‌له و داخراو ئه‌نجام بدات بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی شكستهێنانی پرۆسه‌ی ئاگربه‌ست له سوریا.
دانیشتنه‌كه له‌سه‌ر داوای فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیایه و بڕیاره له كاتژمێر (3:00)ی پاشنیوه‌ڕۆ به‌كاتی ئه‌وروپا به‌ڕێوه‌بچێت.
به‌وته‌ی دیپلۆماتكارێك، ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه له‌پاش تێكچونی دۆخی ئه‌منیی له سوریا دێت دوای ئه‌وه‌ی ئاگربه‌ستی یه‌ك مانگی له‌و وڵاته جێبه‌جێ نه‌كرا كه پێشتر ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به بڕیارێك داوایكردبو.
له رێكه‌وتی (24)ی مانگی رابردو ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به كۆی ده‌نگ بڕیارێكی ده‌ركرد به‌پشتیوانیی روسیا كه داوایكردبو بۆ ماوه‌ی (30) رۆژ شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان له سوریا رابگیرێن ئه‌ویش له‌پێناو رێگاخۆشكردن بۆ گه‌یاندنی كۆمه‌ك و هاوكاریی مرۆیی به لێقه‌ومان و گواستنه‌وه‌ی برینداره‌كان.
رۆژی دوشه‌ممه‌ی رابردوش یه‌كه‌م كاروانی هاوكاریی مرۆیی گه‌یشته غوته‌ی رۆژهه‌ڵات، به‌ڵام به‌هۆی بونی بۆردومان له‌سه‌ر ناوچه‌كه، كاروانه‌كه نه‌توانرا وه‌ك پێویست بگاته ده‌ست.
له‌سه‌ره‌تای شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان له غوته‌ی رۆژهه‌ڵات كه له رێكه‌وتی (18)ی مانگی رابردو سه‌ریانهه‌ڵدا، زیاتر له (800) هاوڵاتیی مه‌ده‌نی له‌و ناوچه‌یه كوژراون كه له‌نێویاندا نزیكه‌ی (170) منداڵ هه‌ن.