وێنە؛ (3/7) راپەڕین و زەماوەندى سلێمانى

(سبەی):

سلێمانى؛ ئەو شارەى سەر بۆ دوژمن و دیکتاتۆرەکان شۆڕ ناکات و سەر مەشقى بیرى ئازاد و بوێریی و بەگژداچونەوەى داگیرکەران و گەندەڵییە، (27)ساڵ بەمەوبەر و بەدیاریکراوى لە حەوتى سێ-دا خه‌ڵكەکەی‌ بە هاوکاری هێزی پێشمه‌رگه، دژی‌ داموده‌زگاكانی‌ به‌عس راپه‌ڕین و تەواوی شارەکە و دەوروبەریان لە هێزەكانی ئەو رژێمە پاکردەوە کە باڵادەستى ناوچەکەبو.

ئازادکردنی شاری سلێمانی لە (7/3/1991)دا، پاش ئازادبونی شاری رانیە و شارۆچکەکانی حاجیاوا و بازیان هات و بەوەش بڵێسەى ئەو راپەڕینەى لە رۆژانی پێنج و شەشى بەهاری ئەو ساڵەدا خەڵک و هێزی پێشمەرگە چەخماخەیان لێدا بەرفراوانتر بو،

سەرلەبەیانی (7/3)، شانە چەکدارەکان و هێزی پێشمەرگە و خەڵکی سلێمانی هێرشیان کردە سەر دامودەزگاکانی رژێمی بەعس لە ناوچە جیاوازەکانی شارەکەداو توانیان لەماوەیەکی کورتدا شارەکە ئازاد بکەن و دواتریش بەرەو ئەمنی سلێمانی (ئەمنە سورەکە) بەڕێکەوتن و لە ئێوارەی (8/3)دا کۆنتڕۆڵی ئەمنەکەش کرا.
هەرچەندە لەو سەروبەندەدا هێزەكانی رژێم كەوتنە تۆپبارانكردنی كوێرانەی سلێمانی، لە راپەڕینی سلێمانیدا زیاتر لە (100) کەس شەهید و برینداربون، بەڵام خەڵک و پێشمەرگە نەک کۆڵیان نەدا، بەڵکو ئازادکردنی شاری سلێمانی و ئەو پلانە تۆکمەیەى بە سەرکردایەتى نەوشیروان مستەفا بۆ راپەڕینى جەماوەرى کوردستان لە شار و شارۆچکەکان دانرابو سەرکەوتوانە و بە پاڵپشتى خەڵک جێبەجێکرا و رۆژ لەدواى رۆژ شار و شارۆچکەکانى هەرێمى کوردستان ئازادکران.

 

فۆتۆکان: فایەق حەمەساڵح

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە