هاوپەیمانێتى دژی داعش داوای راگرتنی پەلامارەکانی سەر عەفرین دەکات

ژمارەیەک فەرماندەى یەپەگە و ئەمەریکا لە رۆژئاواى کوردستان .. وێنە: ئەرشیف

(سبەی):

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش داوا لە تورکیا دەکات هێرشە سەربازییەکانی بۆ سەر عەفرین رابگرێت، چونکە داعش مەترسییەکی هاوبەشە بۆ هەموان.

تۆماس ڤێڵ، وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاندوە؛ تورکیا پێویستە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی سوپاکەی لە عەفرین راگرێت و سەرنجی لەسەر روبەڕوبونەوەی داعش بێت، چونکە ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە مەترسییەکی هاوبەشە.

ڤێڵ وتویەتی؛ هاوپەیمانی دژی داعش هەمو کات پشتگیریی هێزەکانی سوریای دیموکراتی(هەسەدە) دەکات و پێویستە تورکیا و لایەنەکانی شەڕ لە سوریا دەبێت پابەندبن بە بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ ئاگربەستی سەرتاسەری لە وڵاتە.

وتەکانی وتەبێژی هاوپەیمانی دژی داعش لە کاتێکدایە کە ، وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا(پنتاگۆن) داوای لە تورکیا کردوە کە پەلامارەکانی بۆسەر عەفرین رابگرێت، چونکە بوەتەوە هۆی ئەوەی شەڕڤانانی هەسەدە بەرەو عەفرین بکشێنەوە.

 

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە