وەزارەتی کۆچ وێستگەیەکی کارەبا لە عەربەت دادەمەزرێنێت

کامپێکی ئاوارەکان - ئەرشیف

(سبەی):

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، وێستگەیەکی کارەبا بۆ ناحیەی عەربەت دادەمەزرێنێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کارەبای سنورەکە.

رێبین عومەر، بەڕێوەبەری ناحیەی عەربەت بە (سبەی) راگەیاند: لەسەر بودجەی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، وێستگەیەکی کارەبای گەڕۆک بۆ عەربەت دادەنرێت بە تێچوی ملیارێک و هەشت سەد ملیۆن دینار و تەندەرەکە لە پارێزگای سلێمانی بۆ کۆمپانیای (شاندز) دەرچوە و دەبێت لە ماوەی ساڵێکدا جێبەجێ بکرێت و کێشەی (ئۆڤەرلۆد)ی وێستگەی ئێستا چارەسەردەبێت.

وتیشی :”لە ئێستادا و لەم قەیرانەدا دامەزراندنی ئەو وێستگەیە بە دەستکەوتێکی گرنگ دەزانین بۆ شارۆچکەکە”.

سەبارەت بەهۆکاری دامەزراندنی ئەو وێستگەیە لەلایەن وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقەوە، رێبین عومەر ئاماژەی بەوەکرد؛ دو کەمپی ئاوارەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق لە عەربەتن و کارەبای ناوچەکە بەکاردێنن بۆیە ئەو پرۆژەیە پرۆژەیەکی هاوبەشە لەنێوان بەغدا و ئیدارەی پارێزگای سلێمانی.

 

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە