فراکسیۆنی گۆڕان، ئیدانەی تیرۆرکردنی کادیرانی حیزبی دیموکرات دەکات

(سبەی):

فراكسیۆنی گۆڕان، ئیدانەی تیرۆر كردنی كادیرانی حیزبی دیموكراتی كوردستان دەکات و داوا لە دەزگا ئەمنیەكانی ھەولێرو سلێمانی دەكات ئەنجامدەرانی ئەو کردەوە تیرۆرستییانە بدۆزنەوە و، بە سزای یاسایی خۆیان بگەیەندرێن.

فراکسیۆنی گۆڕان رایدەگەیەنێت: حكومەتی ھەرێمی کوردستان پابەندە بە پاراستنی گیان و سەروماڵی دانیشتوانی ھەرێمی كوردستان.

 

بەیاننامەی فراكسیۆنی گۆڕان سەبارەت بە تیرۆركردنی كادیرانی حیزبی دیموكراتی كوردستان

بەناوی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان، ئیدانەی تیرۆركردنی كادیری حیزبی دیموكراتی كوردستان قادر قادری دەكەین، لە ھەمان كاتدا ئیدانەی ئەو كارە تیرۆرستییەش دەكەین كە ماوەی رابوردو لە ھەولێر بەرامبەر كادیرێكی ھەمان حیزب ئەنجامدرا.

داوا لە دەزگا ئەمنیەكانی ھەولێر و سلێمانی دەكەین ئەنجامدەرانی ئەم دو كردەوە تیرۆرستییە بدۆزنەوە و بە سزای یاسایی خۆیان بگەیەندرێن.

حكومەتی ھەرێم پابەندە بە پاراستنی گیان و سەروماڵی دانیشتوانی ھەرێمی كوردستان.

 

فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان

7/3/2018

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە