(سبەی):
پارێزگاری هەولێر، ستایشی قاسم سلێمانی و کۆماری ئیسلامی ئێرانی کرد و رایگەیاند: ئێران به‌رده‌وام پشتیوانی ئێمه بوه و له هێرشی ئه‌م دواییه‌ی داعش بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان، سەردار قاسم سلێمانی له ته‌نیشتی ئێمه‌وە راوه‌ستا.
ئاژانسی هەواڵی میهر، بڵاوی کردەوە رۆژی چوارشەممە نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر سه‌ردانی پارێزگای ئازه‌ربایجانی رۆژئاوای له ئێران (رۆژهەڵاتی کوردستان) کردوە و لە کۆبونەوەیەکدا ستایشی کۆماری ئیسلامی ئێرانی کردوە کە؛ هه‌ر کات خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان که‌وتونه‌ته مه‌ترسییه‌وه ئێران وه‌ک یه‌که‌م وڵات یارمه‌تی داون، له هێرشی ئه‌م دواییه‌ی داعش بۆ سه‌ر هه‌رێمیش سه‌ردار قاسم سلێمانی و هێزه‌کانی ئێران له به‌ره‌وه‌ی شه‌ڕی داعش له ته‌نیشت ئێمه بون.
هادی وتویەتی: هەوڵی پەرەپێدانی باز‌رگانی نێوان هه‌ولێر و ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا دەدەین و هیوادارین که رۆژ له دوای رۆژ په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ر دو پارێزگا گه‌شه‌ی زیاتر بکات.
لەبەرامبەردا، محه‌مه‌د مه‌هدی شه‌هریاری، پارێزگاری ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا راگەیاندوە: ئێران هه‌میشه پشتیوانی خه‌ڵکی عێراق به تایبه‌ت هه‌رێمی کوردستان بوه، ئێران له کاتی به‌عس و هێرشی داعش بۆ سه‌ر هه‌ولێر له ته‌نیشت خه‌ڵکی هه‌رێم وه‌ستایه‌وه و پشتیوانی لێ کردن.