سێ برای شەڕڤان پێکەوە شەهید بون

(سبەی):

هەسەدە، شەهید بونی ژمارەیەک شەڕڤان رادەگەیەنێت، کە سیانیان بران و لە شەڕی بەرگری لە زێد و گوندەکەی خۆیان شەهید بون.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات، شەهیدبونی ژمارەیەک شەڕڤانی لە بەرخۆدانی عەفرین راگەیاند، کە سیان لە شەهیدەکان بران و لە روبەڕوبونەوەی سوپای تورکیا و میلیشیاکانی سوپای ئازادی سەر بەو وڵاتە لە نزیک بلبلە و لەسەر خاک و زێدی خۆیان شەهید بون.

ئەو سێ برایە، بەناوەکانی مەسعود و محەمەد و رێزان ئاسۆ، لە گوندی عەلی جارۆی سەر بە ناوچەی بلبلە لە رۆژی (22)ی شوباتی ئەمساڵ شەهید بون، کە خۆیان لەدایکبوی ئەو گوندەن و تێیدا شەهیدبون.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە