خوشکەکەی بەغدادی لە سێدارە دەدرێت

خوشکەکەی ئەبو عومەری بەغدادی

(سبەی):

دادگای تاوانەکان، سزای لە سێدارەدان بەسەر خوشکێکی بەغدادیدا دەسەپینێت، بە تۆمەتی هاوکاریی کردنی تیرۆرو پێشکەش کردنی پاڵپشتی لۆجیستی.

عەبدولستار بەیرەقدار، وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند: دادگای ناوەندی تاوانەکانی عێراق، سزای لەسێدارەدان تامردنی بەسەر خوشکێکی ئەبو عومەر بەغدادی سەرۆکی پێشوی رێکخراوی تیرۆریستی قاعیدەدا سەپاندوە و تاوانبارکراوە بەیارمەتیدانی رێکخراوە تیرۆریستییەکان.

رایگەیاند: خوشەکەکەی بەغدادی دانی بەوەداناوە کە ئەندامی رێکخراوی قاعیدە بوە و پاڵپشتی لۆجستی بۆ ئەو رێکخراوە دابین کردوە و یارمەتی و کارئاسانی بۆ کردون بۆ ئەنجامدانی کردەوە تاوانکارییەکانیان و هەروەها هاوکاریی دارایی بەسەر ئەندامانی قاعیدەدا دابەش کردوە لە موسڵ و بەپێی مادەی چوارەمی یاسای روبەڕوبونەوەی تیرۆر دادگایی کراوە و سزاکەی بەسەردا سەپێنراوە.

پێشتریش بە تۆمەتی ئەندامێتی لە رێکخراوی قاعیدە، هاوسەری ئەو ژنە (خوشکەکەی بەغدادی) کە یەکێک بوە لە سەرکردەکانی قاعیدە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە