چاوشئۆغڵو: لەگەڵ بەغدا هێرش دەکەینە سەر پەکەکە

لەشکرکێشی سوپای تورکیا بۆ سنورەکانی رۆژئاوای کوردستان

(سبەی):

وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند: لەگەڵ بەغدا ئۆپەراسیۆنی هاوبەش بۆ سەر پەکەکە ئەنجامدەدەن و تا مانگی ئایاریش هێرشی سەر عەفرین بەردەوام دەبێت.

مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئۆپەراسیۆنی چڵەزەیتون بۆ سەر عەفرین لە مانگی ئایاری داهاتودا کۆتایی پێدەهێنین.

وتیشی :”دوای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە مانگی ئایاری داهاتو، لەگەڵ بەغدا ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لەسەر سنورەکان دژی پارتی کرێکارانی کوردستان ئەنجامدەدین”.

بەوتەی چاوشئۆغڵو؛ وڵاتەکەی توانای هەیە هەردو ئۆپەراسیۆنەکە پێکەوە و لەیەک کاتدا ئەنجامبدات.

لە رۆژی (20)ی کانونی دوەمەوە سوپای تورکیا و میلیشیاکانی سوپای ئازاد ئۆەپراسیۆنێکی هاوبەشیان بەناوی چڵەزەیتونەوە بۆ سەر کانتۆنی عەفرین دەستپێکردەوە و تائێستاش بەردەوامە.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە