فەڕەنسا بۆ روسیا و ئێران: رێز لە بڕیارەکە بگرن

وەزیرى دەرەوەى فەڕەنسا

(سبەى):

فەڕەنسا دوبارە داوا لە روسیا و ئێران دەکات رێز لە بڕیارى ئاگربەست لە سوریا بگرن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، جان ئێف لۆدریان وەزیرى دەرەوەى فەڕەنسا دوبارە داواى لە روسیا و ئیران کرد پێگەکانیان بەکاربهێنن بۆ رێزگرتن لە بڕیارەکەى ئەنجومەنى ئاسایش لەبارەى راگەیاندنى ئاگربەست لە سوریا بۆماوەى (30) رۆژ.

هەروەک دوپاتى کردەوە کە وڵاتەکەى  وەڵامى دەبێت ئەگەر بسەلمێت رژێمى سوریا چەکى کیمیایى بەکارهێناوە.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە