“پێنج گروپى تیرۆریستى لەکەرکوک دەستگیرکراون”

لیوا روکن مەعن ساعدى

(سبەى):

فەرماندەى ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانى سەر بە دەزگاى دژە تیرۆر رایدەگەیەنێت پێنج شانەى تیرۆریستییان پوچەڵکردوەتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لیوا روکن مەعن ساعدی، فەرماندەى ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانى سەر بە دەزگاى روبەڕوبەڕوبونەوەى تیرۆر لە کرنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا ئاماژەى بە سەقامگیرى رەوشى ئەمنى کەرکوک کرد و ئەوەى خستەڕو ئەو بانگەشەیەى چەکدارانى داعش وگروپە تیرۆریستیەکان دەیکەن، دورە لە رەوشى راستەقینەى کەرکوک و هێزەکانى روبەڕوبونەوەى تیرۆر لە هەمو ئەو ناوچانەى پێویستن بڵاوکراونەتەوە.

ئەوەشى خستەڕو کە هێزە ئەمنییەکان پێنج گروپى تیرۆریستییان لەکەرکوک دەستگیر کردوە و ئێستا لەژێر لێکۆڵینەوەدان.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە