(سبەى):
هاوکارییە سەربازییەکانى ئەمەریکا بۆ شەڕڤانان ئەردۆغانى بەشێوەیەک نیگەران کردوە لە وتارێکدا بە بۆنەى رۆژى جیهانى ژنانەوە دوبارە باسى لەو چەک و هاوکارییانە کرد و نیگەرانى و مەترسى خۆى نەشاردەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك کۆماری توركیا، لە چوارچێوەى به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی رۆژی جیهانی ژناندا له ناوه‌ندی كو‌لتور و كۆنگره‌ی به‌شته‌به له ئه‌نقه‌ره له وتارێکدا دوبارە نیگەرانى خۆى دەربڕى لە هاوکارییەکانى ئەمەریکا بۆ شەڕڤانان و وتى:”ئێوه (20) بنكه‌ى سه‌ربازیتان له باكورى سوریا داناوه، چ كارێكتان هه‌یه؟ پێنج هه‌زار بارهه‌ڵگرى پڕ چه‌كتان هێناوه و به فڕۆكه‌ى كارگۆ، چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییتان هێناوه ئەوە له دژى كێیە لەکاتێکدا ئێوه ده‌ڵێن؛ داعشمان له‌ناوبرد”.
هەروەک رویکردوەتە ئەمەریکا و وتویەتى؛ کە ئه‌م ناوچه‌یه‌تان له داعش پاككرده‌وه، بۆچى هێشتا ئه‌و چه‌كانه له‌م ناوچەیەن ئایا بۆ ئێمه‌تان هێناوه؟”.