ئەمەریکا: نێوەندگیریی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر بودجە ناکەین

(سبەی)

ئەمەریکا رەتی دەکاتەوە هیچ نێوەندگیرییەکی لەنێوان ناوەند و هەرێمدا کردبێت لەسەر پرسی بودجە و دەڵێت: ئەو پرسێکی ناوخۆییە.

هێزەر ناوێرت، وتەبێژ بەناوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند؛ پێویستە حکومەتی عێراق و هەرێم پێکەوە کاربکەن، چونکە هەردولا هاوبەشی ئەمەریکان.

سەبارەت بە بودجەش، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا وتی “ئەوان هیچ جۆرە نێوەندگیرییەکان لەسەر ئەو پرسە لەنێوان هەرێم و ناوەند نەکردوە، چونکە پرسێکی ناوخۆییە.

ئاماژەی بەوەشکرد، کە دەستوەردان لەو پرسەدا ناکەن، بەڵام هەمیش جەختیان کردوەتەوە لەسەر پشتیوانیکردنی حکومەتی عێراق و کوردەکان.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە