(10) ملیار یۆرۆی بلۆککراوی قەزافی دیار نامێنێت

(سبەی):

ئاژانسەکانی هەواڵی بەلژیکا بڵاویانکردەوە، زیاتر لە (10) ملیار یۆرۆی پارەی بلۆککراوی موعمەر قەزافی، سەرۆکی پێشوی لیبیا دیار نەماوە.

رۆژنامەی (Le Vif)ی بەلژیکی بڵاویکردەوە، ئەو پارانە لە چوار ژمارە حسابیدا بون و لەماوەی نێوان ساڵانی (2013)

بۆ (2017) دیار نەماون، پاش ئەوەی ساڵی (2011) بەبڕیاری نەتەوە یەکگرتوەکان بلۆککراون.

ئاماژە بەوەشکراوە، پارە بلۆککراوەکان لەژێر کۆنتڕۆڵی کەسانی نزیک لە قەزافی بوە، هەروەها لە ساڵی (2017) هەستیان بە کەمبونەوەی پارەکان کردوە، دوای ئەوەی هەوڵیانداوە کەیسی ئەو پارەیە بخرێتە چوارچێوەی سپیکردنەوەی دراو، بەڵام کە وردبینییان کردوە، لەکۆی (15) ملیار یۆرۆ، تەنها (5) ملیار یۆرۆ ماوەتەوە و ئەوی دیکەی راکێشراوە.

هەروەها دەسەڵاتی دادوەری بەلژیکیا جەختی کردوەتەوە لەوەی کە لەلایەن ئەوانەوە هیچ فەرمانێک دەرنەکراوە بۆ هەڵگرتنی “قەدەغەی مامەڵەکردن” بەو پارەیەوە.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە