وردەکارى ئەو فەرمانەى عەبادى حەشدى خستە ریزى هێزە ئەمنییەکانەوە

عەبادى و ژمارەیەک فەرماندەى حەشدى شەعبى

(سبەی):

حەیدەر عەبادى بە فەرمى و بە فەرمانێک هێزەکانى حەشدى خستە ریزى هێزە ئەمنیەکانى عێراق و بەوپێیە لە چوارچیوەى هیکەلیەتێکدا رێکدەخرێنەوە و چەکدارانى هەمان مافى چەکدارانى هێزە ئەمنییە فەرمیەکانى حکومەتیان دەبێت.

بەپێى ئەو فەرمانەى حەیدەر عەبادى سەرۆک وەزیرانى عێراق دەریکردوە و لە حەوت ماددە پێکهاتوە و لە رۆژى دەرچونیەوە کە پێنجشەممەیە جێبەجێدەکرێت، حەشدى شەعبى وەک دەستەیەک دەچێتە ریزى هێزە ئەمنییەکانى حکومەتەوە و سەرۆکى دەستەى حەشدى شەعبى دەبێتە سەرۆکى باڵاى دەستەکە و چەکداران و خۆبەخشانى حەشد هەمان مافى سەرباز و ئەفسەر و پلە باڵاکانى هێزە ئەمنیەکان دەبێت و هاوتا دەکرێن و سەرجەم ئەو ئەرک و مافان و دەسەڵاتانەیان دەبێت کە لە بڕیارى (177)ى ساڵى (2010)ى ئەنجومەنى وەزیران بە هێزە ئەمنییەکان دراوە.

هەر لەو فەرمانەدا هەیکەلى رێکخراوەیى و پلەکانى بەڕێوەبەر و ئەفسەران و ئەندامانى حەشدى شەعبى رێکخراوەتەوە کە لەسەرۆک باڵاى دەستە و جێگرەکەیەوە بۆ فەرماندەى ناوچەکان بە چەند پلەیەک تا دەگاتە خۆبەخش و فەرمانبەر.

هەروەک تایبەتمەندى و مەرجەکانى ئەندامانى حەشد لە فەرمانەکەدا رونکراوەتەوە و تێیدا هاتوە؛ خۆبەخش و ئەندامى ریزەکانى حەشد دەبێت لانى کەم بڕوانامەى سەرەتاییان هەبێت و یاساى خانەنشینیش دەستەکە دەگرێتەوە.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە