بەهۆى دەمەقاڵە و ئۆتۆمبێلەوە دو کەس گیانیان لەدەستدا

(سبەی)

لە دو روداوى جیادا و بەهۆى دەمەقاڵە و دروستبونى شەڕ لەلایەک و بەهۆى روداوى ئۆتۆمبێل لە لایەکى دیکە دو کەس گیانیان لەدەستدا.

شەوى رابردو، ئۆتۆمبێلێكى ‌جۆری‌ مینی‌ پاس له‌سه‌ر رێگای‌ (زه‌رایه‌ن – سلێمانی‌) له ‌گه‌نجێكی‌ (18ساڵ)ی‌ دا بەهۆیەوە گیانی‌ له‌ده‌ستدا، لەوبارەیەشەوە پۆلیس رایگەیاند؛ تیمەکانیان لە شوێنى روداوەکە لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردوە و شۆفێری‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ و به ‌فه‌رمانی‌ دادوه‌ر به‌ندکراوە.‌

گه‌نجه‌كه‌ ناوی‌ (م، پ، م)و له‌دایكبوی‌ ساڵی‌ (2000)ەیە و خوێندكاره‌.

لەلایەکى دیکەوە و لە شارى دهۆک، بەهۆی دروست بونی دەمەقاڵە لەنێوان دو کارمەندی خزمەتگوزار لە پارکی گەلی لە دهۆک یەکێکیان کوژرا.

لەبارەى روداوەکەوە، رائید هێمن سلێمان، بەرێوەبەرى راگەیاندنی پۆلیسی دهۆك وتى:”پێنجشەممە لەناو پاركی گەلی لە سەنتەری شاری دهۆك دەمەقاڵێ لە نێوان دوكەسدا دروستبوە كە هەردوكیان خزمەتگوزاری پاركەكە بون، لەئەنجامدا یەکێکیان كە تەمەنی (45) ساڵە بە چەكی كڵاشینكۆف كوژراوە و وتیشى:”ئەوەى دیکە تەمەنی (54)ساڵە و دوای روداوەكە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیركراوە”.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە