(49) رۆژ بەرگرى .. لە جندرێس و شەرا شەڕ و پێکدادانى سەختە

(سبەى):

ماوەى (49) رۆژە شەڕڤانانى یەپەگە و یەپەژە وەڵامى لەشکرکێشى تورکیا دەدەنەوە و ئەمڕۆش سەربارى بۆردومانى فڕۆکە جەنگییەکان شەڕڤانان بەرپەرچى هێرشى چەکدارانى سەر بە سوپى ئەو وڵاتە دەدەنەوە.

ئەمڕۆ هەینى هێرش و پەلامارەکانى سوپای تورکیا و چەکدارانى ئۆپۆزسیۆنى سەر بەو وڵاتە بۆسەر کانتۆنى عەفرین و شارۆچکەکانى دەوروبەرى بەردەوامە، بەڵام شەڕڤانان لە (49)هەمین رۆژى بەرگریدا لە شەڕێکى سەختدان لە سنورى شارۆچکەی جندرێس و روبەڕوى پەلامار و هێرشەکان دەبنەوە.

میدیاکانى رۆژئاواى کوردستان بڵاویانکردەوە؛ ئیستا سەربارى بۆردومانى ئاسمانى بۆ چەند ناوچەیەک، لە دەوروبەری گردی قازلقە و گوندی کەفەرسەفر-ی سەر بە شارۆچکەی جندرێس لە عەفرین، شەڕێکی سەخت لەنێوان شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە و سوپای تورکیا و چەکداران بەڕێوەدەچێت.

ئەوە لەکاتێکدایە شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە سەربارى بەرگرى، لە چەند ناوچەیەک هێرشى پێچەوانە دەکەنە سەر هێرشبەران بەشێوەیەک لە بەرەی شەرا، هێرشێکیان کردوەتە سەر سەربازانى سوپا و چەکدارانى سەر بە تورکیا و بەوهۆیەشەوە کوژراویان هەیە، هاوکات لە سنورى بلبلێ-وە شەڕێکی سەخت هەیە.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە