(سبەى):
پێش نیوەڕۆى ئەمڕۆ هەینى کەسێک لە گوندێکى دهۆک کوڕێکى خۆى دەکوژێت و کچەکەشى بە سەختى بریندار دەکات.
پۆلیسى دهۆک لەگەڵ پشتڕاستکردنەوەى زانیاریەکە، ئەوەى ئاشکرا کرد؛ روداوەکە لە ئەنجامى کێشەیەکى کۆمەڵایەتى لە گوندى زاواى سەر بە پارێزگاى دهۆک رویداوە و ئەو کەسەى تەقەى کردوە باوکى کوڕ و کچەکە بوە و تەمەنى (52)ساڵە و کوڕەکەشى کە راستەوخۆ گیانى لەدەستداوە تەمەنى (20) ساڵە و کچەکەشى کە بە سەختى برینداربوە تەمەنى (26)ساڵە.
ئاماژەى بەوەشکردوە؛ دواى روداوەکە ئەو کەسەى تەقەی کردوە خۆى رادەستى هێزەکانى پۆلیس کردوە.