پوتن: رێگە بە کەس نادەین دەست لەکاروبارەکانمان وەربدات

(سبەى):

پوتن رایدەگەیەنێت؛ رێکە بە هیچ کەسێک نادەیەن دەست لە کاروبارەکانیان وەربدات و ئیمەش دەست لە کاروبارى ئەوانى دیکە وەرنادەین، رەتیشیکردوەتەوە مۆسکۆ دەستى لە هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەى ئەمەریکا هەبوبێت.

ڤلادیمێر پوتنى سەرۆکى روسیا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵى (NBC)ى ئەمەریکى ئاماژەى بەوەکردوە رێگە بە هیچ کەسێک نادەن دەست لە کاروبارەکانى مۆسکۆ وەربدات و خۆشیان دەست لەکاروبارى ئەوانیتر وەرنادەن و وتویەتى؛ ئێمە هیچ کەس و لایەنێک هان نادەین و داواش ناکەین کارێکى وا بکات، بەڵام ئەگەر لە هەندێک لە وڵاتانى دیکە خۆیانەوە زانیارى بنێرن ئەوە دەسەڵاتدارانى روسیا لەوە بەرپرس نین.

لەبارەى دەنگۆى دەستوەردانى روسیا لە هەڵبژاردنە سەرۆکایەتیەکەى ئەمەریکا و لێدوانەکانى دەزگا هەواڵگرییەکانى ئەو وڵاتە، پوتن وتى:”دەڵێن روسەکان، بەڵام روسیەکان (146) ملیۆنن و بەرپرسانى حکومەت و مۆسکۆ دەستیان لەو کارەدا نەبوە”.

هەر لەو چاوپێکەوتنەدا پوتن رەتیکردەوە ترسى هەبێت لەو کەسەى دەبێتە شوێنگرەوەى و لەسەر کورسى سەرۆکایەتى وڵاتەکەى دادەنیشێت و وتى:”زۆرجار گوێم لە شتى ناپەسەند دەبێت لەو بارەیەوە، بۆچى تا ئەو ئاستە لە کەسانێک دەترسن بێنە سەر دەسەڵات لەدواى من، ئایا ئەوانە دەیانەوێت لەم چەند ساڵەدا ئەوەى من کردومە وێرانى بکەن، نەخێر بە پێچەوانەوە، رەنگە کەسانێک بن بیانەوێت روسیا بەهێزتریش بکەن”.

ئاماژەى بەوەشکردوە کە نایەوێت گۆڕانکارى لە دەستورى وڵاتەکەى بکات لەپێناو مانەوەى.

ئەوە لەکاتێکدایە بڕیارە لە (18)ى ئەم مانگەدا هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى لە روسیا بەڕێوەبچێت کە هەشت کاندین رکابەرى دەکەن یەکێک لەوانە کە بەهێزترینیانە پوتن-ە.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە