تورکیا نزیکەی (12)هەزار ئەندامی هەدەپەی دەستگیر کردوە

(سبەی):

هەدەپە ئاشکرای دەکات؛ حکومەتی تورکیا لە ساڵی (2015) تا ئەمسال نزیکەی (12)هەزاری ئەندامی سەر بەو پارتەیان لە باکوری کوردستان و شارەکانی دیکەی تورکیا دەستگیرکردوە و زیاتر لە سێ هەزارار ئەندامیش دەستبەسەرکراون.

پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بە ئاژانسی مێزۆپۆتامیا-ی راگەیاندوە؛ حکومەتی تورکیا لە دو ساڵ و نیودا (11)هەزار و (637) ئەندامی پارتەکەی بە بیانوی جیاوازەوە دەستگیر کردو و نزیکەی سێ هەزار و (382)کەسی لە زینداندان.

هەدەپە رونی کردوەتەوە؛ لە ناوەڕاستی ساڵی (2015) تا مانگی شوباتی (2018)، حکومەتی تورکیا  بە بیانوی جیاوازەوە هەڵمەتی دەستگیرکردن و دەستبەسەرکردن و زیندانیکردنی دژی ئەندامانی پارتەکەی لە باکوری کوردستان و سەرتاسەری تورکیا بەڕێوەبردوە و دەیان ئەندامی ئەو پارتەیان  کە زۆربەیان لە شارەکانی ئامەد و دیلۆک و ئیستانبوڵ بون دەستگیرکردوە و بە هۆیانەوە نزیکەی چوار هەزار ئەندامی هەدەپە لە زیندانەکاندانی حکومەتی تورکیادان.

بە پێی ئامارەکانی داواکاری گشتی سەر بە دادگای باڵای تورکیا، هەدەپە خاوەنی (37)هەزار و (551) ئەندامە لە باکوری کوردستان و سەرتاسەری تورکیا.

 

 

 

 

 

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە