دەقی راگەیەندراوی کۆبونەوەى جڤاتى نیشتیمانى بزوتنەوەی گۆڕان

(سبەى):

کۆبونەوەى جڤاتى نیشتیمانى بزوتنەوەى گۆڕان لە مەکۆى سەرەکى بزوتنەوەکە لە شارى سلێمانى کۆتایی هات و راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە.

بەپێی راگەیەندراوی کۆبونەوەکە، جڤاتی نیشتیمانی بڕیاری لەسەر بەرنامەی سیاسی و دروشمەکانی هەڵبژاردن دا و پێویستییەکانی سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکەش دیاریکران.

جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان داوا لە هەمو دەنگدەرانی کوردستان دەکات ناوی خۆیان لە سیستمی بایۆمەتری تۆمار بکەن.

جگە لەوەش بڕیاردرا سەرجەم دامەزراوەکانی گۆڕان، هاوشێوەی هەڵبژاردنەکانی پێشو، لەخزمەتی پرۆسەی هەڵبژاردن و سەرخستنی لیستی گۆڕان بن.

دەقی راگەیەندراوەکە

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە