(سبەی):
قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت؛ ده‌ستبه‌سه‌ر بڕی نزیكه‌ی (700) كیلۆگرام جگه‌ری مریشكی خراپبودا گیراوە كه به‌رێگه‌ی نایاسایی هێنراوه‌ته هه‌رێمی كوردستان.
گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند؛ ئه‌و بڕه جگه‌ره له‌لایه‌ن ئاسایشی سلێمانیه‌وه ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه كه سه‌رچاوه‌ی هاتنه‌كه‌ی به‌رێگه‌ی نایاسایی و له كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه بوه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد؛ سه‌رباری ئه‌وه‌ی جگه‌ری مریشكه‌كه له‌ناو تانكه‌ردا و به رێگه‌ی قاچاغ هێنراوه‌ته ناوه‌وه‌ی هه‌رێم پاش ئه‌وه‌ی پشكنینی بۆ كرا ده‌ركه‌وت له‌روی پێكهاته‌ی خۆراكییه‌وه گونجاو نیه بۆ خواردن و له‌ئه‌گه‌ری به كارهێنانیدا زیانی زۆر به ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت.
سه‌رۆكی لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رونیکردەوە “به‌پێی مه‌رج و رێنماییه‌كان هاورده‌كردنی جگه‌ری به‌ستو له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم رێگه پێنه‌دراوه، وتیشی: بڕیاری له‌ناوبردنی هه‌مو بڕه جگه‌ره‌كه دراوه و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌ش خاوه‌نه‌كه‌ی روبەروی سزای یاسایی ده‌كرێته‌وه”