فڕۆکەیەکی تورکیا لە ئێران کەوتە خوارەوە

(سبەی):

دەسەڵاتدارانی ئێران بڵاویانکردەوە، فڕۆکەیەکی تورکیا کە لە شاریقەی ئیماراتەوە بەرەو ئیستانبوڵ بەرێکەوتبو، لە باشوری رۆژئاوای ئێران کەوتە خوارەوە.

تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران لە زاری دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەوە بڵاویکردەوە، فڕۆکەکە لە جۆری تایبەت بوە و لەشاری شەهر کورد لە باشوری رۆژئاوای ئێران کەوتوەتە خوارەوە.

میدیاکانی ئێران ئاماژەیان بەوەکردوە، فڕۆکەکە (11 بۆ 20) سەرنشینی تێدابوە و پێش ئەوەی خۆی بکێشێت بە شاخێکدا، گڕی گرتوە.

هاوکات میدیاکانی تورکیا باس لەوە دەکەن، کە فڕۆکەکە (60) سەرنشینی تێدا بوە لەگەڵ شەش ئەندامی تیمی فڕۆکەوانی.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە