وەفدێکی بەغدا گەیشتە هەولێر

(سبەی):

وەفدێکی حکومەتی عێراق، بەسەرۆکایەتی پارێزگاری بانکی ناوەندی گەیشتە هەولێر.

ئێوارەی یەکشەممە، وەفدێکی حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی عەلی ئەلعەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی گەیشتە هەولێر و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی هەرێم گفتوگۆ لەسەر کێشە داراییەکان و کێشەکانی بواری نەوت و بودجە و موچە و رێککەوتنەکانی نێوان هەردولا بکەن.

ئەوە لەکاتێکدایە لە دوای ریفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستانەوە، پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندی عێراق، ئاڵۆزی زیاتریان بە خۆیانەوە بینیوە، سەرەڕای داخستنی فڕۆکەخانەکان و گەڕانەوەی سوپای عێراق بۆ ناوچە کوردستانییە کێشە لەسەرەکان، کێشەی دواکەوتنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی زیاتر بوە، بەجۆرێک تائێستا دەست بە دابەشکردنی چارەکە موچەی مانگی (11)ی ساڵی رابردوی فەرمانبەرانی هەرێم نەکراوە و سەرەڕای وردبینیکردنی لیستی موچەکانیان و چەندین بەڵێنی سەرۆک وەزیران، تائێستا موچەی وەزارەتەکانی پەروەردە و تەندروستی هەرێم لەلایەن حکومەتی بەغداوە نەنێردراوە.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە