لەسەر عەفرین؛ هەڕەشەی کوشتن لەسەرۆک وەزیران دەکرێت

بۆدۆ رامیلۆ

(سبەی):

لەسەر پشتگیریی کردن لەبەرخۆدانی عەفرین و یەپەگە، دژی هێرشەکانی تورکیا، هەڕەشەی کوشتن لە سەرۆک وەزیرانی ویلایەتێکی ئەڵمانیا دەکرێت.

بۆدۆ رامیلۆ، سەرۆک وەزیرانی ویلایەتی تۆرنگنی ئەڵمانیا ئاشکرای کرد؛ لەسەر تویتێک کە لەپەڕی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی بۆ پشتگیریی لە شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل و روبەڕوبونەوەی هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین، هەڕەشەی کوشتنی لێکراوە.

رامیلۆ ئاماژەی بەوەکردوە؛ دوای ئەو نوسینەی کە بۆ پشتگیریی لە کوردانی عەفرین و یەکینەکانی پاراستنی گەل بڵاوی کردوەتەوە، لە رۆژی شەممەوە هەڕەشەی کوشتنی لێکراوە و هەڕەشەی ئەوەیان لێکردوە کە گولـلەیەک دەنێن بەسەرییەوە.

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی تۆنگن، لە تویتەکەیدا نوسیویەتی: عەفرین لە پێناو دیاری کردنی چارەنوسی خۆی دەجەنگێت و بەرگریی دەکات، هەر بۆردومان و هێرشێک لەلایەن هاوبەشێکیان لەناتۆ بۆ سەر عەفرین، هەست دەکەن کە گورزێکی گەورە بەر ئازادی و بەهاکانیان کەوتوە، ئازادی بۆ رۆژئاوزا و عەفرین.

ئاماژەی بەوەکردوە؛ ئەو هەژمارە تویتەرانەی کە هەڕەشەی کوشتنیان لێکردوە لەناوخۆی ئەڵمانیا و لە تورکیاوە بون و بەرپرسانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکەی ئاگادارکردوەتەوە کە کارێکی تاوانکاریی بەرامبەر ئەنجامدراوە.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە