لەعەفرین تا بەرلین خۆپیشاندان دژی تورکیا بەردەوامە

(سبەی):

خۆپیشاندانەکانی خەڵکی عەفرین و رۆژئاوای کوردستان و رەوەندی کوردی لە سەرتاسەری ئەوروپا و بەشێک لە ئەمەریکا دژی پەلامارەکانی تورکیا بۆسەر ئەو شارە بەردەوامە.

لەگەڵ ئەوەی پەلامارەکانی تورکیا و چەکدارانی (52) رۆژە بۆ سەر عەفرین بەردەوامە و مەترسیی کۆمەڵکوژیی لەو شارە لەئارادایە بەڵام رێکخراوە نێودەوكەتییەکان و وڵاتە زلهێزەکان بە تایبەت ئەمەریکا و روسیا و چەند وڵاتێکی ئەوروپا بێدەنگن، لە بەرامبەردا رەوەندی کوردی لە زۆربەی شارەکانی وڵاتانی ئەوروپا بە چالاکی و خۆپیشاندان ئیدانەی بێدەنگیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی کرد.

سەرەڕای بۆردومان و تۆپبارانەکانی تورکیا بۆسەر عەفرین بەڵام خەڵکی ئەو شارە ئامادە نین شارەکەیان چۆڵ بکەن و هەر بۆ، مەبەستی پشتیوانیی لەو بڕیارە، خەڵکی ناوچەکانی دیکەی رۆژئاوای کوردستان رو لە عەفرین دەکەن و هاوپشتی و پشتیوانیی خۆیان بۆ خەڵکی عەفرین دەردەبڕن.

لە لایەکی دیکەوەی خۆپیشاندانەکانی رەوەندی کوردی و دۆستانی کورد بۆ پشتیوانیی لە خەڵکی عەفرین لە زۆربەی وڵاتەکانی ئەوروپا بەردەوامە و خۆپیشاندەران بە دروشم و گردبونەوە لە وڵاتانی (ئەڵمانیا، فەرنسا، بەریتانیا، نەرویج، سوید، هۆڵەندا، فینلەندا، سویسرا) ئیدانەی پەلامارەکانی تورکیا و بێدەنگیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرا.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە