ئەمەریکا و روسیا لە فرۆشتنی چەکدا بێ رکابەرن

(سبەی):

ناوەندێکی تایبەت بە ئاشتی ئاشکرای دەکات کە ئەمەریکا و دواتر روسیا لە ماوەی پێنج ساڵدا زیاترین چەکیان بە وڵاتانی جیهان و گروپەکان فرۆشتوە.

بە پێی راپۆرتێکی ناوەندی ئەنیستیتوتی توێژینەوەی ئاشتی ستۆکهۆڵم (SIPRI) لە پێنج ساڵی رابردودا ویلایەیەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا نزیکەی (34%)ی قازانجی فرۆشتنی چەک و کەرەستەی سەربازیی جیهانی بەدەستهێناوە و بەمەش لە پلەی یەکەمی فرۆشیارانی چەکدایە.

رونی کردوەتەوە، ئەمەریکا چەک و کەرەستەی سەربازیی بە (98) وڵاتی جیهان دەفرۆشێت.

ناوەندەکە ئاماژەی بەوە کردوە روسیا چەک و کەرەستەی سەربازیی بە (47)وڵاتی جیهان فرۆشتوە و بەمەش (20%)ی قازانجی فرۆشتنی چەکی لەسەرتاسەری جیهان بەدەستهێناوە و  دوای ئەمەریکا لە پلەی دوەمدایە.

بەڕێوەبەری ناوندی توێژینەوەی ئاشتی ستۆکهۆڵم ئاشکرای کردوە کە بەراورد بە دەیەی رابردو، لە ساڵی (2013) تا (2017)ی سەردەمی سەرۆکایەتی باراک ئۆباما لە ئەمەریکا ئاستی فرۆشتنی چەک و کەرەستەی سەربازیی بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز بوەتەوە.

رونیشی کردوەتەوە بەهۆی ئەو گرێبەستانەی لەسەردەمی باراک ئۆبامادا کراون و دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆکی ئێستاش بەردەەوامە  لە گرێبەستی بۆ فرۆشتنی چەک، ئەمەریکا دەبێتە یەکەمی بێ رکابەر لە فرۆشتنی چەک و کەرەستەی سەربازیی.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە