لە ساڵێکدا (500) کەس لە ئێران لەسێدارە دراون

(سبەی):

دو رێکخراوی مافی مرۆڤ لە ئێران ئاشکرای دەکەن کە ساڵی رابردو زیاتر لە (500) کەس لەو وڵاتە لەسێدارەدراون و ژمارەکەش بەراود بە ساڵانی پێشو کەمی کردوە.

رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران (IHR) و رێکخراوی دژی لەسێدارەدان (ECPM) لە راپۆرتێکدا ئاشکرایان کردوە کە ژمارەی ئەو کەسانەی لە ساڵی (2017) لەو وڵاتە لەسێدارە دروان تەنها (13)ی کەمترە لە ساڵانی دیکە.

لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەکراوە ساڵی رابردو (517) کەس بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی جیاواز لە لایەن دەزگای دادەوە بڕیاری لەسێدارەدانیان بەسەردا جێبەجێ کراوە کە زۆربەیان تۆمەتباربون بە مامەڵەکردن بە مادە بێهۆشکەرەکان.

رێکخراوەکان ئەوەشیان رون کردوەتەوە، کۆماری ئیسلامی ئێران تەنها (76%) ئەو لەسێدارەدانانەیان بڵاو کردوەتەوە کە دەکاتە (111) کەس، بەڵام ژمارەی راستەقینەی لەسێدارەدراوان (517) کەس بوە.

بڵاوکردنەوەی ئەو ژمارەیە لە کاتێکدایە، ئێران یەکێک لەو وڵاتانەی جیهانە کە دوای چین زیاترین کەسی تێدا لەسێدارە دەدرێت و ساڵی (2005) نزیکەی (1000) کەس لەو وڵاتە بە تۆمەتی جیاواز لە سێدارەدران و ئەمەش ناڕەزایەتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی لێکەوتەوە.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە