بایک: تورکیا لە رێگەی کۆنسوڵخانەی هەولێر دژی کورد پیلانگێڕی دەکات

(سبەی):

هاوسەرۆکی کەجەکە رایدەگەیەنێت؛ تورکیا لە رێگەی دەزگا هەوڵگرییەکانی لە هەرێمی کوردستان پیلانگێڕی لە دژی هەمو کورد دەکات.

جەمیل بایک هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوبەری کۆما جڤاکی کوردستان (کەجەکە) لە چاوپێکەوتێکدا لەگەل تەلەفیزیۆنی (ئاریەن تیڤی) ئاشکرای کردوە؛ بەڵگەیان لایە، حکومەتی تورکیا لە رێگەی کونسوڵخانەکەی لە هەولێر خەریکی پیلانگێڕی و دوژمنایەتی گەلی کوردە لە هەمو بەشەکانی کوردستان.

وەک بایک دەڵێت:”تورکیا بە هاوکاریی چەند لایەنێک لە هەرێمی کوردستان سەرقاڵی پیلانێکی سەربازیی و هەواڵگرییە دژی پێگەی کورد و تەنانەت روداوەکانی (16)ئۆکتۆبەر و هێرشکردنە سەر کەرکوک هەر لەو چوارچێوەیەدا بوە”.

وتوشیەتی: بەڵگەی تەواومان هەیە، کونسوڵخانەی تورکیا لە هەولێر کاروباری هەواڵگریی تورکیا (میت) و هەواڵگری سەربازیی جندرمە(ژیتەم)ی تێدا بەڕێوەدەچێت و ئەو شوێنە لە بنەرەتدا بۆ کاروباری سیاسی و دیپلۆماسی دانەمەزراوە و شوێنێکە بۆ دژایەتی گەلی کورد.

هاوسەرۆکی کەجەکە داوای لە پەرلەمانتارانی هەرێمی کوردستان کردوە هەمو رێگەیەک بۆ دەرکردنی بنکە و بارەگاکانی سوپای تورکیا لە هەرێمی کوردستان بگرنەبەر.

هەر لەو دیمانیەدا بایک باسى لە دۆخى عەفرین و باکور و رۆژهەڵاتى کوردستان و ئەو بەربەست و پیلانگێڕیانە کردوە کە دژى کورد لە ئارادن.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە