(سبەى):
ئەمڕۆ سێشەممە حەیدەر عەبادى بڕیارى کردنەوەى فڕۆکە خانەکانى هەرێمى بە روى گەشتە نێودەوڵەتیيەکاندا راگەیاند، ئەوەش دواى رازى بونى حکومەتى هەرێم بە گەڕاندنەوەى دەسەڵاتى ناوەندى بۆ فڕۆکەخانەکانى هەولێر و سلێمانى.
نیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە، نوسینگەى سەرۆک وەزیرانى عێراق، رایگەیاند؛ حەیدەر عەبادى فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکانى عێراق لە کۆبونەوەى لەگەڵ ئەو ئەفسەرانەى سەر بە وەزارەتى ناوخۆن و لە فڕۆکەخانەکانى هەرێم دەستبەکار دەبن، جەختى کردوەتەوە کە واژۆى فەرمانى کردنەوەى گەشتى نێودەوڵەتى لە فڕۆکەخانەکانى هەرێمى کردوە، ئەوەش دواى رەزامەندى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە گەڕانەوەى دەسەڵاتى فیدڕاڵى بۆ هەردو فڕۆکەخانەى هەولێر و سلێمانى و بەکارخستنەوەى بەڕێوەبەرایەتى پاراستنى فرۆکەخانەکان لەژێر فەرمان و کۆنترۆڵى وەزارەتى ناوخۆى فیدراڵیدا.
لەگەل ئەوەشدا ئاماژەى بە بەستنەوەى فەرمانگەکانى پاسپۆرت و رەگەزنامە و کارمەندەکانیان لە هەردو فڕۆکەخانەکە کردوە بە وەزارەتى ناوخۆى عێراقەوە، ئەوەش بەپشت بەستن بە یاسا.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەى پێکردوە، بڕیارەکە بەو رێنمایى و وردەکاریانە لەبەرژەوەندى خەڵکى هەرێمى کوردستان و عێراقە و لیژنەیەکی باڵا-ش بۆ سەرپەرشتى و ئیدارەدانى فڕۆکەخانەکانى هەرێم و دەروازەکانى پێکدەهێنرێت بۆ دڵنیابون لە پابەندبون بە پێوەرە فیدراڵیەکان کە نوێنەرایەتى سەرجەم دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکانى لە ناوەند و هەرێم تێدا دەبێت.
ده‌قی فه‌رمانه‌كه:
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دكتۆر حه‌یده‌ر عه‌بادی فه‌رمانێكی دیوانی ده‌ركرد تایبه‌ت به فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی.
پاڵپشت به‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی پێماندراوه، به‌پێی ماده‌ی (78) له ده‌ستوری عێراق و بەپێی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ژماره (305) بۆ ساڵی (2017) و له په‌رۆشیمان بۆ ئاسانكردنی گه‌شتی هاوڵاتیان له‌ڕێگه‌ی هه‌ردو فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و سلێمانی، دوابه‌دوای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته ناوخۆییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌ی هه‌ردو فڕۆكه‌خانه‌كه بۆ ده‌سه‌ڵاتی فیدڕالی به پێی ده‌ستور، بڕیارماندا له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه:-
1- دامه‌زراندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاراستنی تایبه‌ت به‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه تیایدا سه‌رپه‌رشتی و ده‌سه‌ڵات له ژێر فه‌رمانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی فیدرالیدا ده‌بێت، هه‌روه‌ها دیاریكردنی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌وه و ته‌نسیب كردنی فه‌رمانبه‌ران، رێكخستنیان و سود وه‌رگرتن له‌و پێكهاتانه‌ی ئێستا هه‌یه له ژێر ده‌سه‌لاتی وه‌زیری ناوخۆی فیدڕالیدا ده‌بێت، پاش دوباره رێكخستنه‌وه و هه‌یكه‌لیه‌ت و په‌یوه‌ستی به ده‌سه‌ڵاتی فیدڕالی به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌بێت:-
أ- به‌شی پاراستنی تایبه‌تی هه‌ردو فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی و هه‌ولێر په‌یوه‌ست ده‌بن به‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌ی سه‌ره‌وه.
ب- به‌رێوه‌به‌ری به‌شی پاراستن ده‌بێت ئه‌فسه‌ر بێت و نابێت پله‌كه‌ی له (عقید) كه‌متر بێت و جێگره‌كه‌شی نابێت پله‌كه‌ی له (مقدم) كه‌متر بێت، هه‌ردوكیان له لایه‌ن وه‌زیری ناوخۆی فیدڕاڵه‌وه هه‌ڵده‌بژێرێن.
ج- ده‌بێت فه‌رمانبه‌رانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ناوبراو پاپه‌ندبن به‌وپۆشاكه‌ی دیاریكراوه بۆ هێزی ئه‌منی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناخۆی فیدڕاڵ به پێی ڕێنماییه‌كانی ژماره (7) بۆ ساڵی (2014).
2- سیسته‌می چاودێری (البایسز) ده‌به‌سترێت به سیسته‌می سه‌ره‌كی له به‌غدا كه تایبه‌ته به فڕۆكه‌خانه‌كان و ده‌روازه‌كانی هه‌رێم به هه‌مان ئه‌و شێوه‌یه‌ی كه له ده‌روازه‌كانی تری عێڕاق كاری پێده‌كرێت.
3- فه‌رمانگه‌ی پاسپۆرت و جنسیه و فه‌رمانبه‌ره‌كانیان له هه‌ولێر و سلێمانی ده‌به‌سترێت به وه‌زاره‌تی ناوخۆی فیدڕاڵ به پێی یاسا.
4- لیژنه‌ی هونه‌ری سه‌ر به ده‌سته‌ی گشتی گومرگ سه‌رپه‌رشتی هه‌نارده‌كردن و هاورده‌كردنی شتومه‌ك ده‌كات له هه‌ردو فڕۆكه‌خانه‌كه، پاش به‌ده‌ستهێنانی ره‌زامه‌ندی فه‌رمی له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان سه‌باره‌ت به هاورده‌ی خۆماڵی و بیانی و پشكنینی ره‌زامه‌ندیه‌كان به‌پێی پسپۆڕیه‌كان وه هه‌روه‌ها به‌پێی ئه‌وبڕیارانه‌ی كه له نوسراوی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی هاتوه ژماره (126) له (9/5/2011).
5- رێگه ده‌درێت به گه‌شته ئاسمانیه نێوده‌ڵه‌تییه‌كان له وه بۆ فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم، به‌پێی ره‌زامه‌ندییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی ئاسمانی مه‌ده‌نی فیدڕالی پاش ته‌واوكردنی پێداویستیه‌كانی ئه‌م فه‌رمانی دیوانه، به مه‌رجێك له یه‌ك هه‌فته تێپه‌ڕ نه‌بێت له‌و به‌رواره.
6- لیژنه‌یه‌كی باڵا پێكدێت بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی به‌رێوه‌بردنی فڕۆكه‌خانه‌كان و خاڵه سنورییه‌كانی هه‌رێم، وه دڵنیابون له پاپه‌ندبونی به رێنماییه فیدڕالیه‌كان، نوێنه‌ری گشت ده‌سه‌ڵاته په‌یوه‌ندیداره‌كانی ناوه‌ند له خۆده‌گرێت و هه‌رێم راپۆرت به‌رزده‌كاته‌وه بۆ فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان یان هه‌ركه‌سێكی ته‌خویلكراو.
د.حه‌یده‌ر عه‌بادی
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران