مەعسوم بودجەی رەتکردەوە و پێشوازی لە بڕیارەکەی عەبادی دەکات

(سبەی):

فوئاد مەعسوم رەتی کردەوە ئیمزا لەسەر یاسای بودجەی گشتی ساڵی (2018) بکات و هەروەها پێشوازیش لە هەنگاوەکانی عەبادی بۆ دوبارە دەستپێکردنەوەی گەشتە نێودەوڵەتییەکانی فڕۆکەخانەکانی هەرێم دەکات.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردەوە، فوئاد مەعوسم، سەرۆک کۆماری عێراق رەتیکردوەتەوە ئیمزا لەسەر یاسای بودجە بکات و بڕیاریداوە رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی بکات.

سەرۆکایەتی کۆمار لەبارەی هۆکارەی رەتکردنەوەی ئیمزا لەسەر یاساکە رونیکردەوە، “(31) خاڵی ناکۆک هەیە لە یاساکەدا کە پێچەوانەی یاسا بەرکارەکانە”.

ئاماژە بەوەکراوە، پرۆژەکە بۆیە رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران کراوەتەوە، تاوەکو لەروی دەستوری و یاسایی و داراییەوە پێداچونەوەی پێدابکرێت لەروی شێوە و ناوەرۆکەوە.

لەلایەکی دیکەوە لە بەیاننامەیەکدا سەرۆکایەتی کۆماری عێراق بڵاویکردەوە، ئەوان پێشوازی لە بڕیاری سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەن بۆ بڕیاری دوبارە دەستپێکردنەوەی گەشتە نێودەوڵەتییەکانی هەرێم.

هەروەها داواش لە سەرۆک وەزیرانی عێراق کراوە چارەسەری کێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بکات و سەرجەم کێشە و ناکۆکییەکانی نێوان هەرێم و ناوەند لەسەر بنەمای دەستور چارەسەربکرێن.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە