(سبەی):
وەفدێکی حیزبی سۆسیالست سەردانی رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان دەکات و جەخت لەسەر پتەوکردنی پەیوەندیی نێوان لایەنە سیاسییەکان دەکەنەوە.
ئه‌مڕۆ سێشەممە، محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود، سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان و وه‌فدێكی باڵای ئه‌و حیزبه سه‌ردانی مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕانیان کرد و لەلایەن عومه‌ر سه‌ید عه‌لی، رێكخه‌ری گشتی و ژمارەیەک لە ئەندامانی خانەی راپەڕاندنەوە پێشوازییان لێ‌کرا.
وه‌فدەکەی سۆسیالیست، بۆ تاوتوێكردنی دۆخی سیاسی هه‌رێم و هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئاینده و په‌یوه‌ندی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان، به‌تایبه‌تیش په‌یوه‌ندی نێوان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و ئەو حیزبە سه‌ردانی رێكخه‌ری گشتی بزوتنەوەی گۆڕانیان كردبو.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی بونیادنه‌رانه كرایەوە له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی کوردستان و كاركردن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی زوتره هەڵبژاردنەکان لە هەرێمی کوردستان ئه‌نجام بدرێن و پرۆسه‌ی سیاسی زیاتر په‌كنه‌خرێت.