(سبه‌ی):
حه‌یده‌ر عه‌بادی داوا له حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات هه‌ماهه‌نگ بن له‌پێناو گه‌یاندنی موچه‌ی كارمه‌ندانی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه.
له‌میانی كۆنگره‌ی رۆژنامەوانی هه‌فتانه‌ی خۆیدا، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پاش ئه‌وه‌ی رایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم گه‌یشتونه‌ته رێكه‌وتنێك له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم، هاوكات داواشی كرد به‌رپرسانی هه‌رێم هه‌ماهه‌نگ بن له‌پێناو ناردنی موچه‌ی كامه‌ندانی هه‌رێم له به‌غداوه.
وتیشی: دوای لێكڵینه‌وه‌یه‌كی چڕ‌و پڕ ئیمزا كراوه له‌سه‌ر بڕیاری رێكخستنه‌وه و دوباره ئاماده‌كردنه‌وه‌ی چه‌كدارانی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی.