ترەمپ: ئێران لە پشت کێشەکانەوەیە

(سبەى):

دۆناڵد ترەمپ رایدەگەیەنێت؛ ئێران لەپشت هەمو کێشەکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاستەوەیە، بۆیە ئەمەریکا بەشێوەیەکى جددى مامەڵە لەگەڵ دۆسیەى ئێران دەکات.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمەریکا لە وتارێکدا لە بنکەى ئاسمانى مارین کۆربس لە سان دییگۆ، وتى:”لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان کاردەکەین بۆ ئەوەى رشتنى خوێن لە سەرتاسەرى جیهان رابگرین و رێگرى بکەین لەوەى ئێران ببێتە خاوەنى چەکى ئەتۆمى و سەرپەرشتى تیرۆر بکات”.

وتیشى: “خراپترین رێککەوتن لە ژیانمدا بینیبێتم، رێککەوتنە ئەتۆمییەکەیە لەگەل ئێران”، بە سەرسوڕمانەوە باسى لەوەکردوە کە چۆن (150) ملیار دۆلار پێشکەشى ئێران دەکرێت بێ ئەوەى پابەند بکرێت بە هەندێک رێکارەوە.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە