سعودیە (16)وێستگەی ئەتۆمی دروست دەکات

روانینێک لە بۆ داهاتوى وزەى سعودیە

(سبەی):

کێشەی وزە سعودیەی ناچار کردوە جگە لە نەوت بیر لە سەرچاوەکانی دیکە بکاتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش بڕیارە لە (20)ساڵدا (16)وێستگەی ئەتۆمی بکاتەوە.

ئاژانسی هەواڵی سعودیە (سپا) بڵاوی کردوەتەوە؛ حکومەتی ئەو وڵاتە بۆ قەرەبوکردنەوەی کەموکۆڕییەکانی لە بواری وزەدا (پرۆژەی نیشتیمانیی وزەی ئەتۆمی) راگەیاندوە و (16)وێستگەی ئەتۆمی بەرهەمهێنانی وزە دادەمەزرێنێت.

بە پێ ئاژانسەکە، ئەو وێستگە ئەتۆمیانەی سعودیە بە تەکنۆلۆژیای نوێ دروست دەکرێن و تەنها بۆمەبەستی ئاشتیخوازانە سودیان لێوردەگیرێت و سەرچاوەیەک دەبن بۆ وەبەرهێنانی وزە بۆ ئەو وڵاتە.

سعودیە (80)ملیار دۆلاری بۆ پرۆژەکە تەرخانکردوە و وڵاتانی ئەمەریکا و فەرەنسا و چین، بەریتانیا و کۆریای باشور هەواڵی کارکردن لەو پرۆژانەدا دەدەن.

راگەیاندنی ئەو پرۆژەیەی سعودیە لە کاتێکدایە تا ئێستا ئەو وڵاتە گەورەترین بەرهەمهێن و هەناردەکەری نەوتی خاوە لە ئاستی جیهاندا.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە