“هیچ بیانویەک نەماوەتەوە بۆ پاشەکەوتی موچە”

(سبەی):

پەرلەمانتارێکی گۆڕان پێیوایە؛ دابەشکردنی موچەی پەروەردە و تەندروستی و رەگەزنامە و بەنداوەکان لەلایەن بەغدا و دابینکردنی موچەی بەشێکی پێشمەرگە لەلایەن ئەمەریکاوە، هیچ بیانویەک ناهێڵێتەوە بۆ لێبڕین و پاشەکەوتکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

بێستون فایەق، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: حکومەتی عێراق موچەی دو گەورەترین وەزارەت (پەروەردە و تەندروستی) کە بڕەکەی نزیکەی (200) ملیار دینارە لەگەڵ موچەی فەرمانبەرانی بەنداوەکان لە وەزارەتی کشتوکاڵ و فەرمانبەرانی رەگەزنامە لەوەزارەتی ناوخۆ دابین دەکات و ئەمەریکییەکانیش بەشێکی زۆری موچەی وەزارەتی پێشمەرگە لە ئەستۆ دەگرن، ئەو داھاتەی ئێستا ھەرێم لە ھەناردەی نەوت دەستی دەکەوێت کە بۆ لەمەودوا لەرێگەی سۆمۆوە ھەناردەی دەکات و ئەوەش فرۆشتن و ھێنانەوەی پارەکەی ئاسان و خێراتر دەکات، بە ئاسانی بەشی موچەی بێ پاشەکەوتی وەزارەت و دەزگاکانی تری ھەرێم دەکات.

بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە؛ ھیچ بیانویەک بۆ لێبڕینی بەناو پاشەکەوتی نایاسایی و ناڕەوای سەر موچەی فەرمانبەران نییە، ھەرچەند پێشتریش داھاتی نەوت بەشی کۆی موچەی دەکرد و بڕینی موچە بێ بنەما بو.

 

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە