نەخۆشەکە لە هەولێرە؛ دوای (34) ساڵ مەقەستێک لە سکی دەرهێنرایەوە

(سبەی):

لە ورداوێکی دەگمەندا و دوای (34) ساڵ، لە نەخۆشخانەی رزگاری هەولێر بە نەشتەرگەریی مەقەستێک لە سکی نەخۆشێک دەرهێنرایەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە نەخۆشخانەی رزگاریی لە هەولێر بڵاوی کردوەتەوە، لە روداوێکی زۆر سەیری پزیشکی نەخۆشێک ساڵی (1984) دوای ئەوەی نەشتەرگەری بۆ کرابو مەقەستێک لە ناو سکی بە جێمابو ئەمڕۆ دوای (34) ساڵ بە حاڵەتی کتوپڕ لە نەخۆشخانەی رزگاری توانرا مەقەسەکەی لە سکی دەربهێنرێتەوە.

نەشتەرگەرییەکە لە لایەن پزیشکی پسپۆری نەشتەرگەری د.سەرهەنگ حسێن، بەسەرکەوتویی ئەنجامدراوە ئێستا نەخۆشەکە لە ژێر چاودێری چڕدایە لەنەخۆشخانەی رزگاری و باری تەندروستی جێگیرە.

لەوبارەیەوە دکتۆر شاخەوان دزەیی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە راگەیاند: نزیکەی (34) ساڵ لەمەوبەر لەکاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییدا مەقەستێك لەناو سكی بەجێ مابو، روداوەکە زۆر سەیرە، چونکە نەخۆشەکە لەو ماوە زۆرەدا هەستی بە هیچ نەکردبو.

وتیشی :”دوای ئەنجامدانی نازۆر ب نەخۆشەکە، زانراوه‌ کە مقەستێک لە سکی دایە و دواتر بە نەشتەرگەریی مقەستەکە لە سکی نەخۆشەکە دەرهێنراوەتەوە و ئێستا باری تەندروستی جێگیرە”.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە