سامسۆنگ، بەفەرمی گالاکسی (S9) و (S9) پڵەسی خستەڕو

(سبەی):

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەشێوەیەکی فەرمی کۆمپانیای سامسۆنگ هەردو مۆبایلی گالاکسی (S9) و (S9) پڵەسی خستەڕو کە چەندین تایبەتمەندی جیاوازی لە خۆگرتوە بەتایبەتی لە کامێرای مۆبایلەکەدا.

بەپێی راگەیەندراوی کۆمپانیا کۆرییەکە، کامێرای مۆبایلەکان بەجۆرێکە کە لێنزێکی کراوەی هەیە و بەشێوەیەکی دوانەیی و جوڵاو توانای وێنەگرتنی هەیە لە هەمو کەشەکان و روناکییە جیاوازەکاندا، تەنانەت لەو شوێنانەشی کە روناکی کەمیان هەیە.

دو ڤێرژنە نوێیەکەی گالاکسی، دو بڵندگۆی جۆری ستریۆی بەهێزی هەیە و بە سیستمی (AKG) کاردەکات و گوێگرتن لە ئاواز و موزیک لەڕێگەی مۆبایلەکەوە چێژێکی تایبەتی هەیە.

کۆمپانیای سامسۆنگ جۆری نوێی گالاکسی لە کۆنگرەی بەرشەلۆنە بۆ مۆبایلە زیرەکەکان ئاشکرا کرد، کە گەورەترین کۆنگرەی جیهانییە لەبواری تەکنیکی و بەهۆیەوە زیاتر لە (100) هەزار کەس سەردانی بەرشەلۆنەی پایتەختی هەرێمی کەتەلۆنیای ئیسپانیا دەکەن.

کۆمپانیای بەرهەمهێنەر رایگەیاند: رۆژی (16)ی مانگی داهاتو هەردو جۆرەکەی (S9) و (S9) پڵەسی گالاکسی بە رەنگەکانی رەش و شینی کاڵ و ئەرخەوانی و سلڤەر دەخاتە بازاڕەوە.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە