هیوا ببەخشە و یەک ملیۆن پاداشت وەربگرە

(سبەی):

حاکمی دوبەی، بەدوای کەسێکدا دەگەڕێت وەک “بەخشەری هیوا” بەرامبەر پاداشتێکی یەک ملیۆن درهەمی ئیماراتی.

محەمەد کوڕی راشید، حاکمی دوبەی و سەرۆک وەزیران و جێگری سەرۆکی ئیماراتی عەرەبی، ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند: دەرفەتێکی کار دەڕەخسێنن بۆ کارێکی نوێ کە “دروستکەر و بەخشەری هیوایە” بەرامبەر پاداشتێکی یەک ملیۆن درهەمی (272,294 دۆلاری ئەمەریکی)، وەک بەشێک لە فێستیڤاڵی دوەمی دروستکەرانی هیوا و بۆ ئەو مەبەستەی دەستیان بە بانگهێشکردنی خۆبەخشەکان کردوە.

بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە محەمەد کوڕی راشد لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی تویتەر بڵاوی کردوەتەوە، بەدوای کەسێکدا دەگەرێن، یان دەرفەتێکی کار دەڕەخسێنن بەناونیشان (دروستکەر، یان بەخشەری هیوا) بۆ ساڵی (2018) و مەرجەکانیشی بۆ ئەو کەسە راگەیاندوە کە دەیەوێت کارەکە وەربگرێت.

ئاماژەی بەوەشکردوە؛ ئامانجیان روبەڕوبونەوەی بێئومێدی و رەشبینییە لە وڵاتانی عەرەبی و بۆ ئەوەش پێویستیان بە کەسانێکە کە دروستکەری گۆڕانکاریی بێت، بۆ ئەوەش داوای لە هەموان کردوە کە بەشداربن لەگەڵیاندا بۆ گەشتی هیوا و خۆشبەختی.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە