هێزەر ناوێرت دەبێتە جێگری وەزیری دەرەوە

(سبەی):

کۆشکی سپی رایگەیاند؛ دۆناڵد ترەمپ بڕیاریداوە هێزەر ناوێرت، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ببێتە جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا.

کۆشکی سپی ئاماژەی بەوەکردوە، هێزەت ناوێرت لەبری ستیڤن گۆلدشتاین، جێگری پێشوی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری دیپلۆماسی گشتی دەستبەکار دەبێت.

ناوێرت-ت تەمەن (48) ساڵ لە مانگی نیسانی ساڵی رابردو وەکو وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەستی بەکارکردن کرد و پێشتریش پێشکەشکاری بەرنامەی (Fox & Friends) بو لە کەناڵی فۆکس نیوز لە نیویۆرک.

ئەو بڕیارەی ترەمپ دوای ئەوە دێت کە دوێنێ ریکس تیلەرسۆن، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی و جێگرەکەی لە پۆستەکانیان دورخستەوە و لەبری ئەو، مایک پۆمپیۆ، بەڕێوەبەری ئاژانسی هەواڵگری ناوەندی ئەمەریکا (سی ئای ئەی) دەستنیشانکرد.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە