(سبەی):
بە مەبەستی کەمکردنەوەی نرخی نەوت و بەنزین، لەماوەی تەنها شەش رۆژی رابردودا (332) تانکەر بەنزین و نەوتی سپی لەرێگەی مەرخی باشماخەوە هاتونەتە پارێزگای سلێمانی.
هێشو عه‌لی، لێپرسراوی هۆبه‌ی كواڵیتی كۆنتڕۆڵی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌وت و كانزاكانی سلێمانی بە (تۆڕی میدیای گۆڕان)ی راگەیاند؛ له ماوه‌ی شه‌ش رۆژی رابردودا (229) تانکەر به‌نزین و (103) تانکەر نه‌وتی سپی له رێگه‌ی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخه‌وه هاتونه‌ته پارێزگای سلێمانی و (16) ته‌نكه‌ر به‌نزینی كوالێتی خراپیش گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه بۆ ئێران.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەوڵەکانیان بەردەوامە بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی نه‌وت و به‌نزین و جەختی کردەوە لەوەی بە خستنه‌گه‌ڕی پاڵاوگه‌یه‌ك له دوكان، نرخی نه‌وت و به‌نزین به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو داده‌به‌زێت.