سیر و هەنگوین دژی هەڵامەتە

سبەی

(سبەی)

لە نوێترین توێژینەوەی زانستیدا دەرکەوتوە تێکەڵەی سیر و هەنگوین دەتوانێت باشترین دەرمانی چارەسەری هەڵامەت بێت و بەرگریی لەش بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز بکاتەوە.

 

گۆڤاری ستێپ تو هیلس لە نوێترین راپۆتیدا بڵاوی کردوەتەوە کە توێژینەوە زانستییەکان ئاماژە بە سودەکانی سیر و هەنگوین دەکەن، بەڵام دەرکەوتوە کە تێکەڵکردنی ئەم دو خۆراکە سودەکانی چەند هێندە دەکات و دەتوانێت سیستمی بەرگریی لەش زیاد دەکات.

 

لە راپۆرتەکەدا هاتوە تێکەڵکردنی سیر و هەنگوین بەشێوەیەکی بەرچاو بەرگریی لەش لە بەرامبەر زۆر نەخۆشیدا بەهێز دەکات بە تایبەت لە بەرامبەر هەڵامەتدا کە کۆی سیستمی بەرگریی لەش دەگرێتەوە.

 

سیر ڤیتامینی بی6 و فیبر و مەنگەنز-ی تێدا و لە پێکهاتەی هەنگوینیشدا جگە لە مادە کانزاییەکان (بی6 و تیامین،ریبۆفلاوین و نیاسین) هەیە و تێکەڵکردنی ئەم دو خۆراکە بەرگریی لەش بەشێویەکی بەرچاو بەرز دەکاتەوە.

 

توێژەران پێشنیار دەکەن سیر بە کاڵی بخورێت بۆ ئەوەی زیاترین سود بە لەش بگەیەنێت.

وەڵامێك بەجێ بهێڵە

تکایە لێدوانی خۆت داخڵ بکە
تکایە ناوت لێرە داخڵ بکە