(سبەی):
ئه‌ندامێكی وه‌فدی دانوستانكاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌واڵێكی چه‌ند میدیایه‌ك له باره‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ وه‌فدی حكومه‌تی هه‌رێم به‌درۆ ده‌خاته‌وه و ده‌ڵێت: سورین له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت و پێكهێنانی حكومه‌تی كاتی.
ئاسۆ مه‌حمود، ئه‌ندامی شاندی دانونستانكاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له رونكردنه‌وه‌یه‌كه‌دا، رایگه‌یاندوه: ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه له چه‌ند میدیایه‌ك په‌یوه‌ست به ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌ی گۆڕان و حكومه‌تی هه‌رێم به ناوی سه‌رچاوه‌ی نادیاره‌وه بڵاوكراونه‌ته‌وه سه‌رتاپای هه‌ڵبه‌ستراوه‌و راست نییه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردوه؛ شكستهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم له كه‌رتی نه‌وت و ئابوری سه‌ربه‌خۆ و نه‌بونی هێزێكی نیشتیمانی، ئه‌ركی راستكردنه‌وه‌ی قۆناغه‌كه‌ی دژوارتر كردوه، بۆیه له‌و روه‌وه بزوتنەوەی گۆڕان سوربونی خۆی دوپاتده‌كاته‌وه له‌باره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت و پێكهێنانی حكومه‌تێكی كاتی بۆ رزگاركردنی هه‌رێم له‌و دۆخه‌ی ئێستا تێیکەوتوە.